دەزگای ئاسایشی هەرێم: ژنێک کوژرا و تۆمەتباران دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
لە ناحیەی رزگاری سنووری ئیدارەی گەرمیان ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و ئاسایش تۆمەتبارانی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەموزی 2025، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "ئەمرۆ لە شەقامی سەرەکی نزیک (گوندی سەیدە)ی ناحیەی رزگاری سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری دەمانچە تەقە لەژنێک کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "دوای رووداوەکە تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتنیان دا و دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیان لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر لەنزیک ناحیەی نەجول تۆمەتباران دەستگیربکەن".
PM:05:56:17/07/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت