سالار مەحمود: چارەسەری کێشەی مووچە لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردستانەوە بوو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەموزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لێکتێگەیشتنی هه‌ولێر و به‌غدای له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد.


لەوبارەیەوە سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەژماری نووسیویەتی، "چارەسەری کێشەی مووچە لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردستانەوە بوو، بەغدا چەقی ململانێی سیاسیە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستانەو، بە یەکڕیزیی کێشەکان چارەسەر دەبن".

ئاماژەی بەوەکرد، "بافڵ تاڵەبانی نوێنەرایەتی کوردستانی کرد لە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە ئەم سەرکەوتنە بکەینە بنەمایەکی پتەو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر لەگەڵ بەغداو ببێتە هەوێنی یەکڕیزیی ناوخۆیی لە کوردستان".

سالار مەحمود دەڵێت، "دوای هەشتا رۆژ لە بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان دەرکەوت گوتاری میانڕەویی و دیبلۆماسی چارەسەرە، ئەم رێکەوتنە لە خۆیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی و بوژانەوەی بازاڕو جوڵەی ئابووریی لەهەرێمی کوردستاندا".


PM:04:48:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت