مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌مكردنی فشار له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواند و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به ته‌واوی جێبه‌جێ كرد و دوای هه‌وڵ و گفتوگۆیه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵیش، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵ دا".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "پێزانینێكی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه ، هه‌روه‌ها سوپاسی ماندووبوونی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكیش ده‌كه‌م كه هه‌وڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه داوه و به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتمان بوون".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌شڵێت: "هیوادارم مووچه و شایسته داراییه‌كان، كه مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه ، چیتر تێكه‌ڵی هیچ كێشه و ناكۆكییه‌ك نه‌كرێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتنه‌كان، كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌روه‌ها ده‌بێ كۆتاییش به‌و هێرشانه بێت كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش كێڵگه نه‌وتییه‌كان. هیوادارین حكومه‌تی فیدراڵ، هاوكار بێت له دۆزینه‌وری ئه‌و تێكده‌رانه و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له دژیان".
PM:03:33:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت