ده‌قی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه حكومه‌تی عێراق په‌سه‌ندی كرد بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕیكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدای بڵاوكرده‌وه كه‌له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خوێندرایه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕێكه‌وتنه تاكو 2025/12/31 كاری پێ ده‌كرێت بۆ ساڵی 2026 پێویسته ڕێكه‌وتنێكی نوێ بكرێت. به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا پابه‌ند بن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌یه:
یه‌كه‌م: فایلی نه‌وت:
1- حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست ده‌كات به هه‌نارده‌كردنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له كێڵگه‌كانی هه‌رێم (230) دوو سه‌د و سی هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌مه جگه له هه‌ر زیادكردنێك له داهاتوودا له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی (سۆمۆ). وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی به‌پێی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم.
2- ڕۆژانه بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت به‌مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێن بدات تێچووی به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات. ئه‌گه‌ر هه‌رێم پێویستی پێی هه‌بێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ته‌رخانی ده‌كات بۆ بڕی به‌رهه‌مێك كه هاوتایه له‌گه‌ڵ پاڵاوتنی 15 هه‌زار به‌رمیل. لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ته‌رخانكردن، و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڕاپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
دووه‌م: فایلی داهاتی غه‌یره نه‌وت:
1- حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ئایار و حوزه‌یران ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌كات.
2- گروپێكی كاركردن له ده‌سته‌ی چاودێری دارایی فیدراڵی و هه‌رێمایه‌تی پێكده‌هێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنكردنی داهاتی نه‌وت و دیاریكردنی پشكی حكومه‌تی فیدراڵی لێی، له‌ماوه‌ی زۆرترین ماوه‌ی یه‌ك مانگدا.
3- ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات بۆ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و مانگه‌كانی دواتر.
PM:03:16:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت