وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: جارێكی تر به درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی DNO
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 17ی ته‌مووزی 2025 بۆ جارێكی دیكه كاتژمێر 10:55 له ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی DNO له تاوكێ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی DNO زیانی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به تووندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات".
راشیگه‌یاندووه كه "چه‌ند جارێكیش داوای له حكومه‌تی فیدراڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی نزیك به‌م ناوچانه و گیانی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی بپارێزن و ڕێگری له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی وزه بكه‌ن".
PM:12:02:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت