دژه‌تیرۆر: درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له قه‌زای به‌حركه‌ی هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه
وێستگه‌نیوز-
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له قه‌زای به‌حركه‌ی هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دژه‌تیرۆری كوردستاندا هاتووه كه: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ته‌ممووزی 2025، كاتژمێر 1:27، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك گوندی جێژنیكانی سه‌ر به قه‌زای به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
AM:08:15:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت