سامانه سروشتییه‌كان: هێرشه درۆنییه‌كان زیانی ماددی گه‌وره‌ی دروست كردووه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 16ی ته‌مووزی 2025 كاتژمێر (7:10)ی ئێواره بۆ جاری دووه‌م له ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه، هێرش كرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی هانت ئویلی ئه‌مریكی له باعه‌درێ له قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نیگه‌رانییه‌كی قووڵی له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هێرشانه هه‌یه و به تووندی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه ده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی له‌سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچانه و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی كه‌رتی وزه دروست ده‌كات".
سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "له‌هه‌مان كاتدا دووباره بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی فیدراڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچه‌كه و كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و ئه‌منییه‌تی ووزه و رێگرتن له هێرشی دیكه بۆ سه‌ر كه‌رتی ووزه‌ی كوردستان".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راشیگه‌یاندووه كه "هێرشه درۆنییه‌كانی 14و 15و 16ی ته‌مووزی 2025 بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابووری و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی (خۆرمه‌ڵه و سه‌رسه‌نگ و بیشخاپوور و عین سفنی) له پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیانی ماددی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروست كردووه، بۆیه جارێكی دیكه داوا ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی فیدراڵی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌م هێرشانه دابنرێت".
PM:09:59:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت