CPJ داواكاره عێراق لێپرسینه‌وه له‌و ئه‌فسه‌رانه بكات كه په‌یامنێری وێستگه و رۆژنامه‌نووسانی تریان ئه‌شكه‌نجه دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2025، كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ناسراو به (سی پی جه‌ی) داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد به‌دواداچوون بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له‌و ئه‌فسه‌رانه بكه‌ن كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان چوار رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیركردووه و به توندی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان.
سارا قوده، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی CPJ له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "گرتن و سووكایه‌تی پێكردن و تۆقاندنی رۆژنامه‌نووسان له ناوچه‌ی كوردی عێراق به قووڵی جێگه‌ی نیگه‌رانییه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌خشێكی فراوانتری دوژمنایه‌تییه به‌رامبه‌ر به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری".
ده‌شڵێت: "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوانه بكه‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن به سه‌لامه‌تی و به‌بێ ترس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان توندوتیژی ڕاپۆرت بكه‌ن".
(CPJ) له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای 9ی ته‌مموزدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی كورد ناسراو به ئاسایش، له شارۆچكه‌ی رۆڤیا كه یه‌كێكه له ناحیه‌كانی ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌شی باكووری شاری دهۆك، سێ رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیر كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و رۆژه‌دا رۆژنامه‌نووسان تایف گۆران، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كه په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌یان سدقی كامێرامانه‌كه‌ی و رزگار كامیل، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، چووبوون بۆ قه‌زای خه‌باتی هه‌ولێر بۆ رووماڵكردنی پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌كان. دوای ئه‌وه‌ی رێگری-یان لێكرا بچنه ناوچه‌كه، گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆڤیا و له‌كاتی رووماڵكردندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 10ی تهمموز، دوای زیاتر له 25 كاتژمێر له ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ئازاد كران.
رزگار كامیل په‌یامنێری وێستگه به CPJ وتووه كه "ئه‌فسه‌ره‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا و دیسانه‌وه له ئۆفیسی ئاسایش له شاری رۆڤیا لێیاندام".
ده‌شڵێت: "ئێمه‌یان به خائین و ئاژاوه‌گێڕ ناو ده‌برد، مۆبایله‌كه‌م فۆرمات كرایه‌وه، به‌هۆی لێدانهكهوه هێشتا پشتم ئازاری هه‌یه".
لای خۆیه‌وه تایف گۆران به CPJی راگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی شه‌و، له‌كاتی په‌خشێكی راسته‌وخۆدا، "پێنج ئۆتۆمبێلی ئاسایش گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ئه‌فسه‌ره‌كان لێیان داین و چاویان به‌ستین".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا بوو ئه‌شكه‌نجه‌یان داین و لێیان داین و گوشاریان لێكردین بۆ ئه‌وه‌ی واز له كاری رۆژنامه‌گه‌ری بهێنین".
تایف گۆران باسی له‌وه‌شكرد كه "دواتر گواستراینه‌وه بۆ به‌رده‌ڕه‌ش و له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كه وه‌ك ئاوده‌ست به‌كارهێنرابوو، له گه‌رمای 35 پله‌ی سه‌دی به‌بێ هه‌واگۆڕكێ و ئاو بۆ چه‌ند كاتژمێرێك راگیراین".
راشیگه‌یاند كه ناچاربوون قفڵی مۆبایله‌كانیان بكه‌نه‌وه، كه له 15ی ته‌مموزدا دوای سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داتاكانی ناوی بۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه كه له 14ی ته‌مموزدا و له‌كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له قه‌زای عهینكاوهی هه‌ولێر، سێ كارمه‌ندی ئه‌منی هێرشیان كرده سه‌ر هێرش قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی.
هێرش قادر به سی پی جه‌ی وتووه كه پیاوێك به جل و به‌رگی ئاساییه‌وه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش ناساندووه، فه‌رمانی پێكردووه په‌خش نه‌كات.
سی پی جه‌ی راشیگه‌یاندووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌شه‌وه كردووه، له‌وێ به‌رپرسان دهستگیركردنهكانیان پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك یان ئه‌شكه‌نجه‌دانیان هه‌بێت و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش نه‌كرد.
PM:09:41:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت