بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه به ئامانجی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به پرسی مووچه و هێرشی درۆنه‌كان بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وباره‌وه به وێستگه‌ی وت: "ئه‌مشه‌و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه".
وتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ وتووێژكردنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق سه‌باره‌ت به پرسی مووچه و هێرشی درۆنه‌كان بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌رزامه‌ندی دا له‌سەر لە یەکتر تێگەیشتنی نوێ لەگەڵ بەغدا تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان.
له‌تیف نێروه‌یی راشیگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌غدا بووه، به‌ڵام بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی تا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتووگۆ بكه‌ن.
PM:07:18:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت