سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌ئكید له ستراتیژی كوردستانی و پێكه‌وه‌یی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ دەکاتەوە
وێستگه‌نیوز-
وێستگه‌نیوز- ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی شوێنه جیاجیاكانی كوردستان به درۆن و به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان ده‌كات، جه‌ختیشی له ستراتیژی كوردستانی و پێكه‌وه‌یی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 2025/7/16 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆبووه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كۆبوونه‌وه ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواپێشهاته‌كانی پرسی مووچه و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و دیارده‌ی دزێوی په‌لاماردانی شوێنه جیاجیاكانی كوردستان به درۆن و به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان" .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره ره‌فتاره دوژمنكارانه‌ی كرد كه مه‌رام لێی زیان گه‌یاندنه به ئاسایش و ئارامی و ئابووری وڵاته‌كه‌مان و گوشارخستنه سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داواشیكرد "حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و ره‌سمی و ده‌ستووریی خۆی راپه‌ڕێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌و تاوان و پێشێلكاریانه رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن درزی ئه‌منی قووڵ بێته‌وه".
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی هه‌ستیار و خراپی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به تایبه‌ت پێویستی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ئاوه‌دانی .
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی "ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ستراتیژی كوردستانی و پێكه‌وه‌یی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و تیمی كوردستانی كرد له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه".
لای خۆیه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و ئومێدی سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان و پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ك پێوه‌ی، روونیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌رهه‌می یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه‌مانه كه پشتیوانمانن و ده‌ستكراوه‌یان كردووین بۆ داكۆكی زیاتر له ویست و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به پێكه‌وه‌ییمان و یه‌كڕیزمان له هه‌رێم ده‌توانین داكۆكی له شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین و ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان باشتر بپارێزین".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی تری سیاسی تاووتوێ كرد و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كرا".
PM:06:25:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت