ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دایه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه، له شاری سلێمانی له كۆبونه‌وه‌دایه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به هه‌رێم و ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كرێت.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 16ی 7ـی 2025، میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاند، وا بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهات و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
PM:04:11:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت