نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئیستۆنیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکەن
وێستگەنیوز_
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16ـی تەمووزی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه، ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى ئه‌منى و به‌رگريدا و ڕۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، تاوتوێ كران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌كان و پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى.
"په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو." ئەمە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
PM:12:20:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت