بەشێکی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر پرسی مووچە و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، حیزبی شیوعی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ناردووە.
هەرچەندە چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان نەکردووە، بەڵام لایەنەکانی دیکە لە ئێستادا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان و کۆبونەوەکەش لە بارەگای حیزبی شیوعی کوردستانە.
بانگهێشتنامەکە بۆ سەرجەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕۆیشتووە بەڵام کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی گۆڕان و بەرەی گەل بەشداریان نەکردووە.
PM:12:05:16/07/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت