کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی ئەمریکی بە 'شێوەیەکی کاتی' کارکردنی لە کێڵگەی نەوتی شێخان راگرت


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 7ـی 2025، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن'ـی ئەمریکیی رایگەیاند، بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی نزیک کێڵگەی شێخان، وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەکە راگرتووە.
 
لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیاکە دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا ئاگاداری "راپۆرتی تەقینەوەکان بوون لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی لە دەوروبەری کێڵگەی شێخان، هەر بۆیە وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان رابگرێت و رێوشوێنی پێویستی بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندەکانی گرتووەتەبەر."
 
هەروەها دەڵێت: "هیچ زیانێک بەر کێڵگەکەمان نەکەوتووە وم لە ئێستادا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین، لە کاتی پێویستدا زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە."
 
بەگوێرەی ئامارەکان، رۆژانە نزیکەی 45 هەزار بەرمیل نەوت لە شێخان بەرهەم دەهێندرێت.


AM:11:04:16/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو