بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی راگەیاند
وێستگەنیوز_
بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوام دەکات و دەرگای بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخستووە
عومەر ئەحمەد پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووزی 2025، بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی کردووە و دەرگای بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخستووە.
بە وتەی پەیامنێرمان، لە ئێستادا هاوڵاتییەکی زۆر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەردەم بەرێوەبەرایەتییەکەن بەڵام پێیان راگەیەندراوە کە "ئەمڕۆ هیچ مامەڵەیەک جێبەجێ ناکرێت و بایکۆتە".
نەبوونی مووچە گرفتی بۆ کارکردنی بەشێكی زۆری فەرمانگە شارستانی و سەربارییەکانی دروست کردووە، بەو پێیەی هەرچەندە لە کۆتایی مانگی 7 نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگەکانی 5 و 6 دابەش نەکراون.
AM:09:23:16/07/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت