بافڵ تاڵەبانی بە یاوەری فوئاد حوسێن دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمشەو، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی بگاتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، دکتۆر فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەبێت و هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبنەوە.
هاوکات، بڕیارە سبەی چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەشێکی سەرکردە سیاسییەکانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە.
سەردانەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لەوانەش کێشەی مووچە و رێککەوتنی نەوت و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە.
کۆتایی ئەم مانگە دەبێت مووچەی مانگی 7 دابەشبکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەهۆی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێمەوە لە لایەن بەغداوە، هێشتا مووچەی مانگەکانی 5 و 6 دابەش نەکراوە. لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دراون بەڵام هێشتا دیار نییە کەی کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.
PM:08:41:15/07/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت