له هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران كرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025.7.15، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، له ڕێوره‌سمێكدا، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نزیكه‌ی ( 4 هه‌زار ) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی به‌حركه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له رێوره‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایی له فه‌رمانبه‌ران، ده‌ستخۆشیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و فه‌رمانبه‌رانیان كرد و راشیانگه‌یاند كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، به تیروپشك ئه‌و ( هه‌زار پارچه زه‌وییه) به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا جیاوازه‌كانی سنووری قه‌زای به‌حركه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی وتی: "له ئێستادا وردبینی بۆ ناوی ( 450 هه‌زار ) فه‌رمانبه‌ر كراوه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویش ھه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه و تاوه‌كو یه‌ك فه‌رمانبه‌ر مابێت كه بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بیگرێته‌وه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌هۆی كێشه‌ی موڵكداری، له سنووری هه‌ندێك شاره‌وانی كێشه‌یان بۆ دروست ببوو، ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆسه‌كه كه‌مێك دوابكه‌وێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ركراون و له‌مه‌و دوا پرۆسه‌كه زۆر به خێرایی ته‌واو ده‌كرێت.
ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بڕیاری له ده‌ركرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه به‌خشینی زه‌وی بوو به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان، هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و پێشمه‌رگه‌یه‌ك و كارمه‌ندێكی ناوخۆ كه هه‌شت ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و هه‌ر خانه‌نشینێكیش له كاتی فه‌رمانبه‌ریدا سوودمه‌ند نه‌بووبێت، زه‌وییه‌كی 200 مه‌تری پێ ده‌درێت.
PM:05:26:15/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت