به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمه‌ڵه
وێستگه‌نیوز، شاهین فواد-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمه‌ڵه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتوون، ئه‌مشه‌و به دﻭﻭ درۆنی بۆمڕێژكراو كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆردوومان كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له نزیك گوندی هێله‌وه به دوو درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كار گروپه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
هێرشه‌كه‌ش هه‌ردوو وێستگه‌ی ئاو و فلێری كێڵگه‌كه‌ی كردۆته ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
لای خۆیه‌وه دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ته‌ممووزی 2025، له كاتژمێره‌كانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وته‌وه".
هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ، 14ی ته‌مموزی 2025، له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانیان نادیاره، كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له قه‌زای مه‌خموور له رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر كرایه ئامانج. به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه و ته‌نها زیانی ماددی لێكهوتهوه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه، ده‌ڵێت: "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری ئه‌م ده‌ستدرێژییه".
PM:09:35:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت