حزبی كۆمۆنیست: حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان ده‌ستیان بۆ سه‌ركوتكردن بردووه
وێستگه‌نیوز-
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له ژێر ناوی "له وه‌رتێ و هه‌ولێره‌وه تا به‌رده‌ركی سه‌را، یه‌ك جه‌ماوه‌ری ناڕازی و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر" رایگه‌یاند كه:
* دوێنێ شه‌و هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وتنه لێدان و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی ناحیه‌ی وه‌رتێ.
* ئه‌مڕۆش هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی، نزیك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان له هه‌ولێر ته‌نی تاكو به‌ر به هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بگرن.
* له سلێمانیش هێزه ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی، ناوجه‌رگه‌ی شاریان میلیتاریزه‌كرد و چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكیان ده‌ستگیركرد و فه‌زای ترس و سه‌ركوتگه‌رییان داسه‌پاند.
*ناڕه‌زایه‌تی موچه‌خۆران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستان، هه‌وڵێكی ڕه‌وا و هه‌قه.
*هه‌رجۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رامبه‌ریدا، كرده‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه و دژی ئازادیه.
*خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان هیچ رێگایه‌كیان بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه‌له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.
*حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان و درێژه‌دان به بازاڕی ڕاووڕوت و دزینی داهاتی كۆمه‌ڵگه، ده‌ستیان بۆ ئه‌م سه‌ركوت و په‌لاماردانه بردووه.
* هێرش و په‌لامار و فه‌زای سه‌ركوتگه‌ری ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، ئیدانه و سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
*ته‌نها به خه‌باتی یه‌كگرتوو و هاتنه‌مه‌یدانی سه‌راسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران ناچار به ملدان به خواسته‌كانی خه‌ڵك ده‌بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له وه‌رتێ و هه‌ولێره‌وه تا به‌رده‌ركی سه‌را، یه‌ك جه‌ماوه‌ری ناڕازی و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر
دوێنێ شه‌و له‌كاتێكدا كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌دژی بێكاره‌بایی هاتنه سه‌رشه‌قام، هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه و هه‌ڕه‌مه‌كیانه كه‌وتنه لێدان و دواتر ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران. له ئه‌نجامدا كه‌سێك به ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان كوژرا و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون. ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌به‌رامبه‌ر دۆخی خراپی ژیان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، له نزیك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر خه‌ڵكی ناڕازی تایه‌ی سووتاویان له‌سه‌ر ڕێگا دانا و ڕێیان له هاتوچۆ به‌ره‌و عه‌ینكاوه گرت. به‌ڵام دیسان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی، ئه‌و ناوه‌یان ته‌نی تاكو به‌ر به هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بگرن. له سلێمانیش كه له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوان و خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه بانگه‌وازێك بۆ خۆپیشاندان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را ڕاگه‌یاندرابوو، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی، به ناو شاردا بڵاوه‌یان پێكرا و له ترسی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر، ناوجه‌رگه‌ی شاریان میلیتاریزه‌كرد و له ئه‌نجامیشدا كه‌وتنه ده‌ستگیركردنی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێك و به‌مجۆره‌ش فه‌زای ترس و سه‌ركوتگه‌رییان داسه‌پاند.
بێگومان فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی موچه و دابیننه‌بوونی ژیان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با، هه‌وڵێكی ڕه‌وا و به‌رهه‌قه و هه‌رجۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رامبه‌ریدا، كرده‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه و دژی ئازادیه. خه‌ڵكی كرێكار و موچه‌خۆر و به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان كه هیچ ڕێگایه‌كیان بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌ست بۆ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه خۆیان و مناڵیان موحتاجی نانی ڕۆژ و پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیانن، ئه‌وان كه به‌م گه‌رما تاقه‌تپڕوكێنه، ڕوناكی له ماڵیاندا نییه و بێئاوی به‌ربینی پێگرتوون، كه برسێتی و بێكاری و نه‌بوونی موچه و بێبازاڕی یه‌خه‌ی پێگرتوون، ئه‌وه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌كانیانه كه بۆ پاراستنی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان و درێژه‌دان به بازاڕی ڕاووڕوت و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و دزینی داهاتی كۆمه‌ڵگه، ده‌ستیان بۆ ئه‌م سه‌ركوت و په‌لاماردانه بردووه.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م هێرش و په‌لامار و فه‌زا سه‌ركوتگه‌ریه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، ئیدانه و سه‌ركۆنه ده‌كا و به‌كرده‌یه‌كی دژه خه‌ڵكی و دژه ئازادی ده‌ناسێنێ، هاوكات وه‌ك به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی موچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان، ڕاده‌وه‌ستێ و بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌كان به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌كۆشێت. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان پێی وایه كه ته‌نها به خه‌باتی یه‌كگرتوو و ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ر و كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری داخوازیه‌كان و هاتنه‌مه‌یدانی سه‌راسه‌ری و فراوانیانه‌وه ئه‌توانن هه‌م ده‌ستی سه‌ركوتگریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران له‌پشته‌وه ببه‌ستن و هه‌م ناچاریان بكه‌ن به‌ملدان به خواسته‌كانی خه‌ڵك.
بژی ئیراده‌ی یه‌كگرتووانه و ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌ده‌ست هێنانی موچه و كار و خزمه‌تگوزاری.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
14 ی ته‌موزی 2025
PM:09:20:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت