نوێترین لێدوانی سودانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه به‌غدا هه‌وڵی برسیكردنی هه‌رێمی كوردستان بدات و رایگه‌یاند كه "ئه‌م تۆمه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه".
سودانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان به‌شێكن له گه‌له‌كه‌مان. ئه‌م حكومه‌ته به تایبه‌تی پابه‌ند بووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئه‌خلاقی و ده‌ستوورییه‌كانی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رمان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه داناوه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌خۆگرتبوو. به‌ڵام ئێمه باس له یاسای بودجه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین و ئه‌مانه‌ش بنه‌مای یاسایی پابه‌ندكه‌رن كه سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت سه‌رپێچی بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌و كاته‌وه‌ی یاسای بودجه په‌سه‌ند كرا و دواتر هه‌مواركرایه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له ناوخۆی هه‌رێم، وه‌ك له یاساكه‌دا هاتووه و دادگای فیدراڵی پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان به خه‌زێنه‌ی گشتی، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسا و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه. بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی به‌بێ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ بودجه‌یه‌ك دابین بكات. ده‌ره‌نجام له ماوه‌كانی رابردوودا كه به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕاین، بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی ده‌ركردنی یاسای دادگای فیدراڵی، پاره‌مان له ده‌ره‌وه‌ی پشكی ته‌رخانكراو خه‌رج كردووه. هه‌روه‌ك جیاوازی هه‌بووه له لێكدانه‌وه‌كانی پابه‌ندبوون به پێدانی مووچه و پابه‌ندبوون به پشكی ته‌رخانكراو له یاسای بودجه‌دا به به‌راورد به خه‌رجكردنی راسته‌قینه‌ی بودجه‌ی گشتی".
سودانی ده‌ڵێت: "ئه‌مانه بابه‌تی یاسایی ته‌كنیكی روونن، نه‌ك بڕیارێكی سیاسی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا باس له بڕی ئه‌و نه‌وته ده‌كرێت كه ده‌بێت راده‌ست بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستورییه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه رێزی لێده‌گرێت و ئێمه‌ش پابه‌ندین به سه‌قامگیری هه‌رێم، به به‌ڵگه‌ی هاوكاری و پاڵپشتی و به‌شداریكردنمان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، كه نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه حكومه‌ت پێكبهێنن. حكومه‌تی فیدراڵی سوور بوو له‌سه‌ر پشتگیری له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌رخانكردنی بودجه. دوای هه‌ڵبژاردنیش، من به شه‌خسی سه‌ردانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌رێمم كرد و داوام لێ‌كردن حكومه‌تێكی نوێ بۆ هه‌رێم پێكبهێنن و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا جێبه‌جێ بكات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌په‌رۆشن بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكه له سه‌قامگیریی عێراق و هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی له‌م پرسه‌دا نییه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هیچ چاره‌سه‌رێكی نزیك بۆ پرسی مووچه هه‌یه؟، باسی له‌وه كرد كه "له دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و پرسه به وردی تاووتوێ كرا. ئه‌و پێشنیارنامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته فیدراڵیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراوه و ئه‌و پێشنیارنامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش كراوه، خرانه‌ڕوو. لیژنه‌یه‌كمان پێكهێنا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پلاندانان و ئه‌ندامێتی پێنج وه‌زیر، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌قێكی ته‌وافوقی له نێوان ئه‌و دوو پێشنیارنامه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسا و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی گونجاو بێت. دواتر راسپارده‌كانیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی دوای دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م پێشنیاره".
سودانی راشیگه‌یاند كه "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانی به‌ڕێزه، ئێمه‌ش ئه‌وپه‌ڕی رێز و پێزانینمان بۆی هه‌یه. له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان دروست كردووه، باوه‌ڕمان به هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵیدا هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆخی سیاسی‌دا. وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، جیاوازی یان لێكچوون له هه‌ڵوێستی كۆتاییدا یاسایی و ته‌كنیكییه نه‌ك سیاسی. ئه‌و به ته‌واوی باش ده‌زانێت كه ئێمه به توندی له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانداین، چ له هه‌رێمی كوردستان یان پارێزگاكانی دیكه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هامان نییه بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستوور و یاسا. ئێمه پاره‌ی گشتی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان پێمان سپێردراوه، ئه‌ركی ئێمه‌یه به بێ جیاوازی و بێ جیاكاری، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی به‌دی بهێنین".
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای نه‌وت و غاز وتی: "به‌شێك بوو له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت. سه‌ره‌تا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان پێكرد، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی سیاسی. دوو سێ كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كانمان بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه، به‌ڵام هه‌رێم ناردنی وه‌فده‌كانی راگرت".
PM:08:17:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت