وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رباره‌ی كوژرانی هاوڵاتییه‌كه‌ی وه‌رتێ: مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كوژرانی هاوڵاتییه‌كه‌ی وه‌رتێ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 13ی ته‌مموزی 2025، به‌هۆی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی به‌شێك له هاووڵاتییان له سنوری ناحیه‌ی وه‌رتی/ ئیداره‌ی سۆران، له ئه‌نجامی گرژیدا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی حه‌سه‌ن ره‌حمان بۆته قوربانی".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان راسپێردراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی".
راشیگه‌یاند كه "هاووڵاتیان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مافی هه‌موولایه‌ك پارێزراو ده‌بێت و له دادگا رێكاری یاسایی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
شه‌وی رابردوو له دانیشتوانی ناحیه‌ی وه‌رتێ-ی سه‌ر به ئیداره‌ی سۆران به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه خۆپیشاندانیان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی وه‌رتێ توندوتیژی روویداوه و له‌سه‌ر پردی حافز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌كرا و خۆپیشانده‌رێك كه پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن بوو به‌ناوی حه‌سه‌ن ره‌حمان كوژرا.
PM:07:32:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت