کەشناسیی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری نمە بارانیش هەیە


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی 7ـی 2025، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئاماژەی بەوەش داوە، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بیت، لەکاتەکانی شەو ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچر پچر لەناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی


PM:12:34:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت