ئەپیکۆر: ئامادەین هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە ئەگەر رێککەوتنێکی نووسراو هەبێت


وێستگەنیوز_

ئەپیکور دەڵێت، لەگەڵ هەولێر و بەغدا کۆبوونەتەوە و ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە کە رێککەوتنێکی نووسراو هەبێت بۆ دڵنیاییدان لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و رێزگرتن لە گرێبەستە یاساییەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووزی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بڵاوی کردەوە، خۆشحاڵن بەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕکراونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتووێکی نزیکدا، "پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەین و ئامادەین دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لە 12ـی تەمووزی 2025، ئەندامانی ئەپیکور و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی چالاکی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئەوەیان دووپات کردووەتەوە، ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا ئەگەر ڕێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکراو هەبێت کە تێیدا دڵنیایی بدرێت لە شێوازی پارەدان و ڕێزگرتن لە گرێبەستە بەرکار و یاساییەکان.

هاوکات، "چارەسەری ئەو پارەیەش بکرێت کە هێشتا نەدراوەتە کۆمپانیاکان، پێویستە شێوازی پارەدانەکە شەفاف بێت و پەسەند بێت لەلای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دواتر لە ڕێگەی کاش، یاخود لەڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستە وەک خۆی، بدرێت."

لای خۆیەوە مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکۆر رایگەیاندووە: "هەر کاتێک ڕێککەوتنێکی نووسراو هەبێت، ئەندامانی ئەپیکور ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت بکەنەوە، هەمیشە پێداگر بووین لەوەی ڕێز لە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان بگیرێت.


PM:12:18:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو