کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام، لە بارەی 'کێشەی مووچە و یەک هەڵوێستی کورد لە بەغدا' دەستیپێکرد.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و ئەندامانی شاندەکەش لە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد پێکهاتوون.
هەروەها شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، گەیشتە پیرمام و ئەندامانی شاندەکەش پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی.
AM:11:44:14/07/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت