بەشێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی بڕیاربوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 7ـی 2025 خۆپیشاندان دژی مووچە و خراپی دۆخی خەڵک بەڕێوەبچێت، بەڵام رێگەی پێنەدرا. پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت، لە کاتی گەیشتنمان بۆ بازاڕی سلێمانی بە مەبەستی رووماڵکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "رێگریمان لێکرا". 

بە وتەی پەیامنێری وێستگەنیوز، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لەناو بازاری سلێمانی بڵاوەی پێکراوە و رێگریی لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن و ناهێڵێن هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.

هەروەها، بەشێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون.

وەک هەمیشەش، ڕووماڵکردن قەدەغە کراوە و هێزەکان سەرجەم تیمەکانی راگەیاندنیان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە دوورخستووەتەوە.



AM:10:20:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو