ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لە بارەی کێشەی مووچە و یەک هەڵوێستی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە.
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، باسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵ و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا بەڕێوە دەچێت و شاندی پارتی لە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد پێکهاتوون.
هەروەها شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی پێکهاتوون.
AM:08:40:14/07/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت