وه‌زاره‌تی پلاندانان: شایسته‌ی دارایی بژمێره‌كان خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی بژمێره‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوو دوای هه‌وڵێكی زۆر و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم و بریكاری وه‌زاره‌ت، توانرا به‌شی شایسته‌ی دارایی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێره‌كان، له حكومه‌تی عێراق وه‌ربگیرێ".
وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێت: "رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واو كراون و له‌مڕۆوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاماری پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنی كاره‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و شایسته داراییانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێشتا زیاتر له 13 ملیار دینار ماوه بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌و خه‌رجییانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
پلاندانانی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی پێ ده‌رچووه، به‌ڵام داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له جێبه‌جێیكردنی، وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوی مافه داراییه‌كان كه نه‌دراون، تاكوو مافی فه‌رمانبه‌رانی ئامار له هه‌رێم نه‌فه‌وتێت".
PM:09:40:13/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت