پۆلیس روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه ده‌دات كه له گوندێكی شێخ ته‌ویل كوژران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 23 / 6 / 2025 تاوانێكی كوشتن له‌گوندی سه‌یبێخانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل له‌نێوان دوو ته‌ره‌ف به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه روویدا، له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی (سه‌رهه‌نگ جه‌زا محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 2004 و (محه‌مه‌د جه‌زا محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1999. له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه‌سێك به‌ناوی (موحسین عه‌لی محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1997 به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای گه‌شتنی پۆلیسی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان به‌شوێنی ڕوداوه‌كه دوو له‌ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای كه‌لار كران و یه‌كێكی تر له‌ته‌رمه‌كان كه‌له لایه‌نی به‌رامبه‌ربوو، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌ربه‌ندیخان كرا".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و وه‌رگرتنی وته‌ی چوار شاهید كه رووداوه‌كه به‌وجۆره بووه كه كه‌سێك دوو كه‌سی كوشتوه كه برای یه‌كترن و كه‌سێكی دیكه‌ی برینداركردوه دواجار خۆشی كوشتوه".
ده‌شڵێت: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیس و ئه‌نجامی ڕاپۆرتی توێكاری پزیشكی ده‌ربه‌ندیخان، ده‌ركه‌وت كه تاوانلێكراو (موحسین عه‌لی محه‌مه‌د) پێنج فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و خۆی نه‌كوشتووه، به‌ڵكو كوژراوه".
عه‌قید عه‌لی جه‌مال قدووری راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا 12 كه‌س له‌هه‌ردوو لایه‌ن به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شه‌ش تۆمه‌تباری تر به‌هه‌مان ماده ده‌رچووه و له‌ژێرفه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:08:26:13/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت