بۆ یەکەمجار پارتی و یەكێتی بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە سبەی دووشەممە 14ـی تەمووزی 2025، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر كۆببنەوە، كۆبوونەوەكە بەبەشداری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت.
وێستگەنیوز زانیویەتی، بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر، بابەتی راگرتنی مووچە و رێککەوتنی نەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هەڵوێست وەرگرتنی هەردوو یەکێتی و پارتی دەبێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق. هەروەها بەربەستەکانی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
ئەمە یەکەمین جارە بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە. پێشتر چەندین کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئەنجامدراوە و شاندی باڵای هەردوو حیزب کۆبوونەتەوە، بەڵام هێشتا ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە و نەتوانراوە حکومەتی پێکبهێندرێت.
PM:02:22:13/07/2025
ئهم بابهته 2840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت