منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان خنکا
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە گوندی گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر خنکا.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تەموزی 2025، لە گوندی گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر منداڵێکی کوڕ لە حەوزێکی ئاودا خنکا".
ئاماژەی بەوەکرد، "منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی (لاوی موخلیس)ە، لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی رانیە کراوە بە مەبەستی توێکاری".
AM:11:06:13/07/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت