حه‌یان عه‌بدولغه‌نی هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ئاشكرا كرد. ده‌شڵێت: "عێراق به‌هۆی هه‌رێمه‌وه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پشكه‌كانی ئۆپێك له‌ده‌ست ده‌دات".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (INA)ی وت كه "له بودجه‌دا بڕی ئه‌و نه‌وته خاوه دیاریكراوه كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكات بۆ هه‌نارده‌كردن كه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا و ده‌بێت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (SOMO)ی بكات به‌ئامانجی هه‌نارده‌كردنی له رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باس له‌وه ده‌كات كه "له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گفتوگۆ و دانوستانی چڕ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه یان ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا دیاریكرابوو ئه‌نجامدرا. له ژێر رۆشنایی ئه‌و دانوستانانه‌دا هه‌مواركردنێك له یاسای بودجه په‌سه‌ندكرا بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه و راده‌ستكردنی بڕی نه‌وته‌كه. له رێككه‌وتنه‌كه‌دا 16 دۆلار وه‌ك پێشینه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دانرا كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت. پاشان كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری دیاری ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی نرخی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هه‌ر كێڵگه‌یه‌ك به جیا”.
وتیشی: "ئه‌م رێككه‌وتن و هه‌مواركردنه خراوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم، و ره‌زامه‌ندی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر هه‌بووه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، وه‌ك چۆن پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرا، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌م هه‌مواركردنه‌یان په‌سه‌ندكرد، و داوامانكرد هه‌رێم جێبه‌جێی بكات".
ئاشكراشیكرد كه "هه‌ندێك پرس هه‌ن كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه. یه‌كێك له‌و بابه‌ته سه‌ره‌كیانه، تا ئێستا له یاسای بودجه‌دایه و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی وردبینی ده‌سته‌ی چاودێری دارایی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمدایه. ئه‌وان رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی بڕی پاڵاوتنی نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ، به 46 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. ئێستا هه‌رێم داوا ده‌كات ئه‌م بڕه نه‌وته بۆ 65 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسای بودجه‌یه".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌شڵێت كه "ئێمه رێككه‌وتووین له‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌موو بڕگه‌كان جگه له‌م بڕگه‌یه، هیوادارین له قۆناغه‌كانی كۆتاییدا هه‌رێم ئه‌م بڕه قبوڵ بكات كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای وردبینی له حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه به ئامانجی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌لای خۆمانه‌وه وه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی لایه‌نی توركی و كوردمان له ئاماده‌یی خۆمان بۆ وه‌رگرتن و هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه ئاگاداركردۆته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بووم له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا. توركیا ئاماده‌یه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری عێراق-توركیا بۆ جه‌یهان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێین براكانمان له هه‌رێم ئه‌م بڕه نه‌وته راده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌نارده بكرێت".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا حكومه‌تی فیدراڵی رۆژانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌رێم به‌رهه‌می ده‌هێنێت وه‌ك به‌شێك له پشكی عێراق له ئۆپێك هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی سودمه‌ند نییه له‌و بڕه".
PM:03:15:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت