كامه‌ران عوسمان: سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم


وێستگه‌نیوز- 
ئه‌ندامێكی تیمی كوردستانی عێراقی‌ رێكخراوی (CPT)ی‌ ئه‌مریكی‌ رایگه‌یاند كه‌ سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی‌ رێكخراوی (CPT)ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سه‌رباری ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی نیازپاكی و له‌نێوبردنی چه‌كی (30) گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، له‌ كاتژمێر 8:40 خوله‌كی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا (5) جار تۆپبارانی (گه‌لی مێوین و گه‌لی قه‌چۆ)یان له‌ ده‌ڤه‌ری نهێلێ له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی كرد".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ رێكخراوی‌ (CPT)ی‌ ئه‌مریكی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا، سوپای توركیا (12) هێرش و تۆپبارانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌".

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ‌ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.


PM:02:04:12/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو