كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وای 2 رۆژ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2025 ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت. له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به (1-2) پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا ده‌بێت و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 13- 7- 2025 ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت. له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو".
روونیشیكرده‌وه كه " پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 47 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 45 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 46 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 48 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 46 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 46 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 45 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 33 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 49 پله‌ی سیلیزی
AM:11:54:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت