ئه‌ردۆغان: كورد، تورك و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و هاوبه‌شن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكدا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری رایگه‌یاند كه:
*له‌م دوو رۆژه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تاووتوێی زۆربه‌ی پرسه جیاوازه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین.
*47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی له توركیا دامه‌زرا.
*له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 10 هه‌زار هێزی ئه‌منی توركیا شه‌هیدبوون و له‌ماوه‌یه‌دا زیاتر له (50) هه‌زار كه‌س كوژراون.
*توركیا له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌كه ناسه‌قامگیربوو، له‌رووی ئابووریه‌وه (2) ترلیۆن دۆلار زیانمان پێگه‌یشتووه.
*له‌ساڵی 2002ه‌وه كارمان له‌سه‌ر پرسی تیرۆر كردووه.
*رێگریمان كرد له‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی برا كورده‌كانمان بباته ناو ریزه‌كانیه‌وه.
*له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه هه‌ڵه هه‌بووه، سوتاندنی گونده‌كان به‌شێك بوو له هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت و رێگریكردن له قسه‌كردن به كوردی تیرۆری زیاتر كرد.
*له‌دوێنێوه به‌ڵای تیرۆر چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه. رێكخراوی تیرۆر خۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌دوێنیوه چه‌كی دانا و خه‌ریكه رێكخراوی تیرۆر كۆتایی دێت.
*باخچه‌لی له توركیای بێ تیرۆر هاوبه‌شی ئێمه‌یه و له‌گه‌ڵ باخچه‌لی ژیانمان پێشكه‌شی پرۆسه‌ی ئاشتی كردووه.
*لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه و كۆتایی به فرمێسك و خوێنڕشتن دێت.
*هه‌ر شتێك زیانی بۆ توركیا هه‌بێت به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستینه‌وه.
*توركیا و گه‌لی توركیا قازانجیان له پرۆسه‌كه كردووه.
*دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه با كه‌س نه‌ترسێت و پرۆسه‌كه مایه‌ی ترس و نیگه‌رانی نییه.
*زۆر له حكومه‌ته‌كانی تر هه‌وڵیاندا كۆتایی به تیرۆر بهێنن و نه‌یانتوانی.
*كورد، تورك و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و هاوبه‌شن، نانێكمان هه‌بووبێت كردوومانه‌ته 3 پارچه. كورد، تورك و عه‌ره‌ب هه‌ركاتێك یه‌كنه‌بووبن، شكستیان هێناوه.
*پرۆسه‌ی توركیای بێ تیرۆر به‌بێ دانوستان نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
*ئه‌گه‌ر دڵه‌كان بوونه یه‌ك سنوور نامێنێت و كورد و تورك له‌مه‌ودوا پێكه‌وه دژی تیرۆر ده‌بن.
*له په‌رله‌مان كۆمسیۆنێك دروست ده‌كرێت و له‌وێ پرۆسه‌كه گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
*ئه‌مڕۆ داده‌نیشین و به‌بێ چه‌ك بۆ برایه‌تی قسه ده‌كه‌ین.
*له سوریا برا كورده‌كانمان بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌وڵده‌ده‌ن و گفتوگۆی باش له‌نێوان كورد و دیمه‌شق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
*له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئاك پارتی، مه‌هه‌په و ده‌م پارتی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین.
*توركیا له جاران به‌هێزتر ده‌بێت و وزی خۆمان له تیرۆردا به فیڕۆ ناده‌ین.
*پرۆسه‌كه له سوریا و عێراق هه‌یه و به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
*کورد لە عێراق و سوریا زۆر دڵخۆشن بە هەنگاوی تیرۆر بۆ دەستبەرداربوون لە چەکەکانی.
*سوپاسی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه له پرۆسه‌كه‌دا هاوكارمان بوون.
AM:10:43:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت