به‌سێ هۆزات: ده‌بێت توركیا مافی به‌شداری سیاسه‌تی دیموكراسیمان پێبدات
وێستگه‌نیوز، AFP-
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" رایگه‌یاند كه ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ریان كه له ساڵی 1999ه‌وه له زیندانی ئیمرالی توركیا له ده‌ریای ئه‌سته‌نبوڵ زیندانی كراوه، مه‌رجی سه‌ره‌كییانه بۆ به‌رده‌وامبوون له دانانی چه‌ك، ده‌شڵێت: "ده‌بێت توركیا مافی به‌شداری سیاسه‌تی دیموكراسیمان پێبدات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سێ هۆزات هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه "ئازادی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له رێگه‌ی گه‌ره‌نتی یاساییه‌وه، كارێكی زۆر پێویسته... ئه‌مه مه‌رجی ئێمه‌یه و داواكاری بنه‌ڕه‌تیمانه. به‌بێ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه، ئه‌گه‌ری زۆر كه‌مه كه پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وام بێت".
به‌سێ هۆزات وتی: "پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا مافی به‌شداریكردنی سیاسه‌تی دیموكراسیمان پێبدات".
هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن بچوونه توركیا بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراسی، "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ین بۆ درێژه‌دان به تێكۆشانمان بۆ ئازادی و دیموكراسی و به‌هێزكردنی سۆسیالیزمی دیموكراسی له توركیا".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه دوای دوو مانگ دێت له ڕاگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری چوار ده‌یه له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا.
PM:06:29:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت