ئه‌ردۆغان: خوای گەورە دەرفەتمان پێ ببەخشێت بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو؛ هاوكات هیواخوازه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ توركیایه‌كی "بێ تیرۆر" سوودی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی ته‌مموزی 2025، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ی پرۆسه‌ی چه‌كدانانی ژماره‌یه‌ك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه وتی: "له خوا ده‌خوازین بگه‌ین به ئامانجه‌كانمان".
وتیشی: "هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی کە ئەمڕۆ لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر نرا، ببێتە مایەی خێر."
دەشڵێت: "لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە لەم رێگەیەدا کە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئاسوودەیی گەلەکەمان و چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەمان گرتوومانەتەبەر، بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان."
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندووه كه "پرۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو و ئومێده‌وارن ئه‌م هه‌نگاوه بۆ توركیایه‌كی "بێ تیرۆر" سوودی هه‌بێت".
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:05:44:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت