عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پێویسته پارتی و یه‌كێتی-یش چه‌كه‌كانیان ته‌سلیمی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "پێویسته پارتی و یه‌كێتی- یش، چه‌كه‌كانیان دابنێن و ته‌سلیمی حكومه‌تی هه‌رێمی بكه‌ن".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "هیچ بیانویه‌كی یاسایی و لۆژكی نییه پارتی و یه‌كێتی چه‌كیان له‌ده‌ست بێت".
ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی به گرنگیه‌وه باسی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام سی و سێ ساڵه خۆیان حكومه‌تن! متمانه‌یان به حكومه‌تی خۆیان نییه..".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ناوی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
70 و 80
پاراستن و زانیاری
زێره‌ڤانی و فریاكه‌وتن
دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ
فه‌رمانده‌يی و هێزی تایبه‌ت
گوڵان و سكرتاریه‌ت
PM:05:33:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت