قوباد تاڵه‌بانی: به ئومێدێكی قووڵه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه په‌كه‌كه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه چه‌كه‌كانیان له‌ناوبرد، ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له سلێمانی مێژوو تۆمار كرا".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له سلێمانی مێژوو تۆمار كرا".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "په‌كه‌كه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ ئاشتی، چه‌كه‌كانیان له‌ناوبرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سلێمانی وه‌ك شارێك كه به دروستكردنی پرد و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی له‌ڕێی دیالۆگه‌وه ناسراوه، ئه‌مڕۆ ئه‌م رۆڵه‌ی خۆی زیاتر به‌رجه‌سته كرد".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "به ئومێدێكی قووڵه‌وه بۆ ئاشتی و دیموكراسی به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه".
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:04:56:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت