سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه جه‌ریئانه و پڕ ریسكه
مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
وێستگه‌نیوز-
مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ دانانی چه‌ك به "بڕیارێكی قورس و پڕبه‌رپرسیارێتی به‌ڵام جه‌ریئانه" وه‌سف ده‌كات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ پارتی كرێكاران (په‌كه‌كه) بڕیارێكی جه‌ریئانه‌ی قورسی دا پڕ ڕیسكیشه، به‌ڵام زۆر واقعبینانه‌یه".
مسته‌فا عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی: "له‌خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه وڕۆڵی بێ ئه‌رزشی زلهێزان بۆ مافی گه‌لان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌بێ میكانیزمی خه‌بات بگۆڕن".
ده‌شڵێت: "ئێستا تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی ده‌وڵه‌تی توركیایه ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌نگاوی گه‌وره‌ی سیاسی و دیموكراسی و ده‌ستوری و ئاشتیه‌كی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه بنێن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه "هه‌موو كورد چاوی له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌ی ئاشتیه‌یه، چونكه سه‌ركه‌وتنی قۆناغێكی نوێ بۆ هه‌موو كوردان و ئاشتی گه‌لان له‌ناوچه‌كه دێنێته دی".
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:04:47:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت