بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌رده‌می بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆیه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه چه‌كدانانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه هه‌نگاوێكی مێژووییه، بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "چه‌كدانانی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان له پارێزگای سلێمانی هه‌نگاوێكی مێژووییه، بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له باكووری كوردستان و توركیا له رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه".
له په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا هاتووه كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه خوێنڕشتن كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و ئێستا سه‌رده‌می بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی هه‌موو لایه‌ك".
ده‌شڵێت: "ئێمه له كاتێكدا له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بین، شانازیش ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه ئه‌و بناغه ئاشتییه‌ی یه‌كه‌مجار سه‌رۆك مام جه‌لال دایڕشت ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه ببێته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پته‌وكردنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:04:27:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت