شاندی دەم پارتی گەیشتنە دەباشان و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان


وێستگەنیوز-

كەمێك پێش ئێستا شاندی دەم پارتی گەیشتنە دەباشان لە سلێمانی و لە ئێستادا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كۆبوونەوەدان.


ئەمڕۆ هەینی 11ی تەموزی 2025، شاندەكەی دەم پارتی بەشداری مەراسیمی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" کرد لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرپەرشتی رێورەسمی چەکدانانی 30 گەریلای کرد لە ئەشکەوتی جاسەنە لەمیانەی مەراسیمەکەدا بەسێ هۆزات رایگەیاند، "ئەم هەنگاوەمان لەپێناو ئەوەیە پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆجەلان باوەڕی بەڕێگەی ئاشتی و دیموکراتی هەیە، پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت".

بەسێ هۆزات وتی، "قۆناغی داهاتوو پێویستی بە پشوو درێژییە، هەروەها گەلی ئێمە شایەنی ئەوەیە لە ئاشتیدا بژیت".


PM:03:37:11/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت