نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ين كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو، دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه".
سەرۆکی هەرێم وتی، "هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابه‌نديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان".
ئاماژەی بەوەشدا، "پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له رۆڵى باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن".
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:02:25:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت