بەسێ هۆزات: چەکدانان لەپێناو ئەوەیە پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکەین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 11ی تەموزی 2025، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرپەرشتی رێورەسمی چەکدانانی 30 گەریلای کرد لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی.


لەمیانەی مەراسیمەکەدا بەسێ هۆزات رایگەیاند، "ئەم هەنگاوەمان لەپێناو ئەوەیە پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆجەلان باوەڕی بەڕێگەی ئاشتی و دیموکراتی هەیە، پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت".

بەسێ هۆزات وتی، "قۆناغی داهاتوو پێویستی بە پشوو درێژییە، هەروەها گەلی ئێمە شایەنی ئەوەیە لە ئاشتیدا بژیت".

ئەم هەنگاوە دوای بانگەوازێکی مێژوویی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ی شوباتی ئەمساڵ دێت، کە تێیدا داوای لێکردن کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنن و رێگەی دیموکراتی بگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافی کورد لە باکووری کوردستان.


PM:01:37:11/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت