گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی: لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان چەکەکانمان لەناودەبەین
وێستگەنیوز-
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی چەکدانان لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەو گروپەی چەکی دانا بە ناوی گروپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) لەبارەی پرۆسەی چەکدانانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 11ی تەموزی 2025، گروپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی رایگەیاند، "به‌ناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌وه كه بۆ خێراییدان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهێدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ڕیزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشاوین، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ڕاگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی به‌رواری 19ی حوزه‌یرانی 2025ـی‌دا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ی شووباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی 12ـیه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیه كه له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبوونی ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین".
ئاماژە بەوەکراوە، "هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن” و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه".
گروپەکە دەڵێت، "ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك ڕۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دواشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش به‌م ڕاستییه ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فكر و پارادایمی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه و متمانه‌مان به خۆمان و وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه".
دەشڵێت، "له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و ڕاست و هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین".
ئاماژە بەوەشدراوە، "به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك، ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە نرخ و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتییانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێبگه‌ن و ڕێزی لێ‌بگرن".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ڕێز له مافه ڕه‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن، بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین".
راشیانگەیاندووە، "بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ڕێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و بره‌و به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن".
گروپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێن، "زوڵم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت، پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت".
PM:12:07:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت