ژمارەیەک لایەن بەشداری مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە دەکەن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 11ی تەموزی 2025، بەشێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە کاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی چەکەکانیان دادەنێن.


بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە رووداو بڵاویکردووەتەوە، ئەم لایەنانە بەشدارن لە رێوڕەسمی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە-کە-کە) دەکەن:

- بەسێ هۆزات و مستەفا قەرەسوو، نوێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

- هێمن هەورامی، نوێنەری مەسعود بارزانی.

- دڵشاد شەهاب، نوێنەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

- نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

- لیوا تاریق ئەحمەد، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

- نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.

- هاوسەرۆکان و شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی).

بڕیارە دوای کاتژمێر 11 دیمەنەکان بۆ رای گشتیی بگوازرێنەوە، چەکدانانەکە وەکو پێشاندانی نیازپاکییە لە لایەن پەکەکەوە کە ئامادەیە دەستبەرداری خەباتی چەکداری ببێت، ئەمەش یەکێکە لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، ژمارەی ئەو گەریلایانەی چەکەکانیان دادەنێن لەنێوان 33 بۆ 44 گەریلایە.

لە بناری قەندیل ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، "هاوسەرۆکە گشتییەکانمان، هاووتەبێژی پیکهاتەکانمان، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرایەتی ئامادەدەبن لە مەراسیمەکە".


AM:09:19:11/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت