لە پردێ درۆنێک خرایەخوارەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکوک درۆنێک خراوەتەخوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، کاتژمێر 1:35، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکوک تێکشکێندراو خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە".
شەوی رابردووش ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی 70 بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 10:25 خولەک درۆنێکی بۆمبرێژکراو هاتووەتە سەر ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تەقەی لێکراوە و کەوتووەتە خوارەوە".
لەبارەی زیانەکانییەوە وتەبێژی هێزەكانی 70 ئاماژەی بەوەکرد، "کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
AM:08:41:11/07/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت