رێباز حەملان بۆ مەسرور بارزانی: سەریان سپی کردیت، بەڵام سەرت بەبەرزی مایەوە
وێستگەنیوز-
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری دارایی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "سەریان سپی کردیت، بەڵام سەرت بەبەرزی مایەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "مەلەفی نەوتت رێکخستەوە دەعوای دادگای پاریسیان لێ زیندووکردیتەوە، ماوەی ٧٠٠ رۆژە هەناردەکردنی نەوتیان راگرت بەبۆری، بەڵام نەتهێشت کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت هەرێم جێبهێڵن و کێڵگەکانی نەوت وشک بن بیرمەندانە پرۆسەکەت بەزیندوویی هێشتەوە".
نووسیوشیەتی، "دادگای فیدراڵییان بەرامبەرت بەکارهێنا ویستیان قەوارەی هەرێم نەهێڵن، بە پێچەوانەوە هەرێمت ئاوەدانتر کردەوە و زیاتر بەرەو پێشت برد هەر رۆژەو پرۆژەیەکی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریت کردەوە، پرۆژەی رووناکیت راگەیاند کوردستانت رووناک کردەوە، دەسەڵاتدارانی بەغداد رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشن لە تاریکیدا دەژین".
رێباز حەملان دەڵێت، "مووشەک و درۆنیان بەرامبەر بە هەرێم بەکارهێنا وەک قەڵای هەولێر لەسەر پێی خۆت وەستایت و چاوەکانت وەک هەڵۆ خستە چاویانەوە، نەیارانی ناوخۆیان بۆ بەکارهێنایت چۆکت پێدادان و سەریان لە ئاستی خۆراگریتا بە چەماوەیی مایەوە، بە سندوقی هەڵبژاردن بۆت سەلماندنەوە کێ متمانەی گەلی هەیە".
دەشڵێت، "سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و پیشەسازیت کردە سێکتەری سەرەکی گەشەسەندن و بوژاندنەوەی وڵات، دەستی جوتیارانت گرت زەوی و ئاو و خاکەکەیان بکەنە بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەی دەرەوەت بۆ کردنەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "پرسی غازت بەنێودەوڵەتی کرد بناغەی ژێرخانێکی سروشتی و ئابوریت دارشت بۆ داهاتویەکی گەشتر ،کوردستانت خستە سەر نەخشەی جیهانی وزە، گفتۆگۆی چارەسەری پرسی موچەو نەوتت لەگەڵ سێ حکومەتی یەک لە دوای یەکی بەغداد کرد بۆ چارەسەرکردنی، هەروەها چەندین رێککەوتنت لەگەڵ واژۆکردن هەرجارە و بە بیانوویەک ئیلتیزامیان نەکرد و رێزی ئیمزای خۆیان نەگرت".
راشیگەیاندووە، "مووچە و قوتی خەڵک تەنها چەکە لەدەستیان بۆ لێدان لە هەرێم و گەلەکەت سیاسەتێکی سەپێنراوی زاڵمانە بەڕێوە دەبەن، ئەم بەربەستەشیان تێکدەشکێنیت، میلـلەتێکی خۆراگرو پشو درێژت لەگەڵدایە، نە سازش لە قوت و موچەو گوزەرانی خەڵک دەکەیت، نەسازش لە خاک و مافی گەل و میللەتەکەت دەکەیت، ئامانجیانە قەوارەی هەرێم لاوازو بێ دەسەڵات بکەن، ئەوەش خەونێکی لە گۆڕنراوی دوژمن و نەیارانە".
PM:11:22:10/07/2025
ئهم بابهته 728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت