درۆنێکی بۆمبرێژکراو لە بارەگای هێزەکانی 70 خرایەخوارەوە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، رۆنێکی بۆمبرێژکراو لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70 خرایەخوارەوە.
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی 70 بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 10:25 خولەک درۆنێکی بۆمبرێژکراو هاتووەتە سەر ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تەقەی لێکراوە و کەوتووەتە خوارەوە".
لەبارەی زیانەکانییەوە وتەبێژی هێزەكانی 70 ئاماژەی بەوەکرد، "کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
PM:11:04:10/07/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت