روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کێشەی کارەبا لە قەزای خەبات بڵاوکردەوە.
ئەمشەو پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ئەنجامی رووداوە نەخوازراوەکانی ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا".
ئاماژە بەوەکراوە، "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن".
PM:10:40:10/07/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت