حەمید شنگالی: حەرامە بابەتی نەوت تێکەڵ بە مووچەی خەڵک بکرێت


وێستگەنیوز-

جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ رایدەگەیەنێت، بابەتی نەوت لە راستیدا بابەتێکی سیاسییە، ئاماژە بەوەشدەکات، حەرامە بابەتی نەوت تێکەڵ بە مووچەی خەڵک بکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، حەمید شنگالى، جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی کێشەی نەوت و مووچە و کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغدا رایگەیاند، "زانیاریم پێنییە، چونکە نامبەن لەگەڵ خۆیاندا بۆ کۆبوونەوەکان".

ئاماژەی بەوەکرد، "بابەتی نەوت لە راستیدا بابەتێکی سیاسییە، چونکە ئەگەر بابەتێکی هونەری بێت کێشەی نەوت بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت".

جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ جەختی لەوەشکردەوە، "حەرامە بابەتی نەوت تێکەڵ بە مووچەی خەڵک بکرێت، چونکە ناکرێت خەڵکی هەرێم پارە وەرنەگرن لەبەر ئەوەی کێشەی نەوت چارەسەر نەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "با بەغداش داهاتە گومرگییەكانیان ئاشكرابكەن، تەنها هەرێم خاوەنی دەروازە نییە عێراقیش دەروازەی هەیە و پێویستە داهاتەكەی ئاشكرابكەن".


PM:10:07:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت